ئاژانسی رۆیتەرز: لە ئەنجامی هێرشەكانی پاكستاندا ٩ هاووڵاتیی ئێرانی كوژران
  2024-01-19       368       

لە ئەنجامی هێرشەكانی سوپای پاكستان بۆ سەر چەند ناوچەیەكی سنووریی ئێران، نۆ هاووڵاتیی ئێرانی كوژراون و هێشتا حكوومەتی ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند "كە هێزەكانی سوپای وڵاتەكە خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە"
 
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنیی پاكستانی گواستووەتەوە كە سوپای پاكستان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و هەر جووڵەیەك لەلایەنی ئێرانەوە بكرێ، بە توندی بەرپەرچی دەدەنەوە، وەزارەتی دەرەوەی پاكستان دووپاتی كردبووەوە كە چەند شوێنێكیان لەناو خاكی ئێران كردووەتە ئامانج.
 
دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر سوپای عەدل لە پاكستان و كوژرانی دوو منداڵی پاكستانی، سوپای پاكستان بە توندی لە ئێران هاتە دەنگ و بەیانیی ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكی كردە سەر چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگاكانی سیستان و بلوجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران و رای گەیاند كە بنكەكانی چەند گرووپێكی چەكداری بلووچی جیاخوازی كردووەتەوە ئامانج.
 
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئێران هیچ وەڵامێكی سەربازی نەبووە و تەنها داوای ڕوونكردنەوەی لە لایەنی پاكستانی كردووە لەبارەی هێرشەكانی ئەمڕۆ بۆ ناو خاكی ئێران جێبەجێی كردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×