عێراق لەبارەی هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا هاتەدەنگ
  2024-01-24       323       

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی هاتەدەنگ.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، بەئامانجگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قائیم و جەرف و سەخر، دەستدرێژی و پێشێلکردنی ئاسایشی عێراقە و خزمەت بە هێورکردنەوەی دۆخەکە ناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەمریکا فشار دروستبکای بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە لەبەری بۆردومانکردنی بارەگای دامەزراوە نیشتمانییە عێراقییەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×