کەسێک دەستگیر کرا، خۆى وەک پزیشکى جوانکارى ناساندووە، بەڵام بڕوانامەى نەبووە
  2024-01-26       517       

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، دەزگا ئەمنیەکانی عێراق کەسێکیان دەستگیرکرد، کە خۆی وەک پزیشکی جوانکاری ناساندبوو، بەڵام دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بڕوانامەی سەرەتاییشی نەبووە.

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دەزگا ئەمنیەکانی عێراق لە کەربەلا کەسێکیان دەستگیرکرد، کە خۆی وەک پزیشکی جوانکاری ناساندبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە تەنانەت ئەو کەسە بڕوانامەی سەرەتاییشی نەبووە، بەڵام خولێكی لەسەر نەشتەرگەری جوانکاری بینیووە.

دەشڵێن، ئەو کەسە مۆڵەتی فەرمی لە سەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری ژنان لەلایەن لایەنە پەیوەندیارەكانەوە هەبووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسە لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×