پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو پێشبینی دەكرێت هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دوابخرێت
  2024-01-27       255       

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوەو یەکێک لە بڕگەكانی كۆبونەوەكەش هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى پەرلەمانە، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەو بابەتە لەبەر چەند هۆكارێك دوابخرێت.

ئاوێنە: بڕیارە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە، بەرنامەی كاری دانیشتنەكە حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت، لەوانە هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان، دەنگدان لەسەر هەردو پڕۆژەیاساى قەرەبوکردنەوەى نەخۆشانى ئایدز، بەکرێگرتنى زەوى کشتوکاڵى و خوێندنەوەى یەکەم و دوەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا.

حیكمەت سلێمان، ئەمینداری گشتی حزبی ئینتیما لەبارەی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانەوە، لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" پێشبینی كردوە ئەو بڕگەیە لەبەر چەند هۆكارێك دوابخرێت.

ئەو وتویەتی، پرسی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دوادەخرێت، چونكە هیچ رێككەوتنێكی گشتگیر لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بەتایبەت لایەنە سوننەكاندا نییە لەوبارەیەوەو هەروەها چەند سكاڵایەك لە دادگای فیدراڵی دژی دانیشتنی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان تۆماركراون، ئەوانەش وا دەكەن بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دوابخرێت تا ئەو كاتەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ئەو سكاڵایانەوە بڕیاری كۆتایی دەدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×