كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق بڕیاریدا هێرشەكانی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا رابگرێت
  2024-01-30       446       

ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق رایگەیاند، هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە رادەگرن ئەوەش لەپێناو شەرمەزار نەكردنی حكومەتی عێراق.

ئاوێنە: ئەبو حسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق، ئەمشەو سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "ئەوان وەك بەشێك لە مقاوەمی ئیسلامی بەئیرادەی خۆیان و بە بێ دەستوەردانی هیچ لایەنێكی دیكە، بڕیاری پشتیوانیكردنی لە خەڵكی ستەملێكراوی غەززە داوە."

ئاماژەی بەوەشداوە، "برایانی ئێمە لە مقاوەمە، بەتایبەت لە كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگاداری چۆنیەتی كاری جیهادی ئێمە نەبون و زۆر ناڕازی بون لە گوشار و توندكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر هێزە داگیركەرەكانی ئەمریكا لە عیراق و سوریا."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەپێناو شەرمەزار نەكردنی حكومەتی عێراق راگرتنی هێرشە سەربازی و ئەمنییەكانمان دژبە هێزەكانی ئەمریكا رادەگەیەنین و بەشێوەیەكی دیكە بەرگری لە گەلەكەمان لە غەززە دەكەین.

ئەبو حسێن حمێداوی داوای لە چەكدارانی كەتیبەكانی حزبوڵا كردوە بەرگری لەخۆیان بكەن لەكاتی هەر كردەوەیەكی ئەمریكادا لەدژیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×