سودانی ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
  2024-02-01       281       

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی لە دام و دەزگاکاندا کرد بە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە شاری بەغدا.

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی کرد کە دەوامی فەرمی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ڕابگیرێت لە بەغدا، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام کازم”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×