گەشتی ئاسمانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ ڕاگیرا
  2024-02-01       368       

كارگێڕی هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاوی كردەوە، گەشتی ئاسمانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ تا كاتێكی نادیار ڕادەگیرێت، دەشڵێت، هۆكاری ڕاگرتنی ئەو گەشتانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی كێشەیەك لە سیستەمی هاتووچۆی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات.

كارگێڕی هێڵی ئاسمانی عێراق لە بارەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە گەشتەكانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ تا كاتێكی نادیار ڕادەگیرێت و پێویستە ئەو گەشتیارانەی ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە گەشتیان بۆ مۆسكۆ هەیە ئاگاداربن، كە گەشتەكەیان هەڵوەشاوەتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، هۆكاری ڕاگرتنی ئەو گەشتانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی كێشەیەك لە سیستەمی هاتووچۆی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات.

جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستا بەڕوونی دیار نییە، هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكانی نێوان مۆسكۆ و بەغدا كاركردنە لە نۆژەنكردنەوەی سیستەمی هاتووچۆی ئاسمانی نێوان هەر دوو وڵات یان نۆژەنكردنەوەی چەند بەشێكی فڕۆكەخانەی بەغدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×