لیژنەی دارایی: پشکی ھەرێم لە یاسای بودجە گۆڕانکاری بەسەردا نایەت
  2024-02-02       513       

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، پشکی ھەرێم لە یاسای بودجە گۆڕانکاری بەسەردانایەت و چارەسەری کێشەی موچەش ئەوەیە بەغداد راستەوخۆ موچە دابەش بکات، بەڵام ھەرێم دۆسیەی فەرمانبەرانی رەوانە نەکردووە.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تەلەفزیۆنی رەسمی عێراقی راگەیاند، پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا گۆڕانکاری بەسەردانایەت کە ١٢.٦٧٪ و کێشەی موچەی فەرمانبەران دەکرێت لە ھەمواری یاساکە چارەسەر بکرێت. 

دەشڵێت، گرفتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت بەشێوەیەکی تر چارەسەر بکرێت ئەویش دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وەکو سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق. 

موعین کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەدا حکومەتی ھەرێم پێویستە ناو، ناونیشان و پلەی فەرمانبەرێتی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ حکومەتی عێراقی بنێرێت بۆ ئەوەی ئەژماری بانکیان بۆ بکرێتەوە.
وتیشی، داوا لە حکومەتی ھەرێم کراوە دۆسیەی تەواوی موچەخۆران بنێرێت، بەڵام تائێستا بەدەستیان نەگەیشتووە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×