نێردەی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پلان نییە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانمان لەعێراق
  2024-03-02       410       

ئایان مەكاری، نێردەی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕبونەوەی داعش، رایگەیاند: لەئێستادا هیچ لاپەنێك نییە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

ئاوێنە: ئایان مەكاری، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "ئەلحوڕە" راشیگەیاندوە، عێراق لە دەوڵەتە دامەزرێنەرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەو رۆڵێكی دیار دەگێڕێت تیایدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، گفتوگۆ دوقۆڵییەكان لەگەڵ عێراق لەپێناو دانانی چوارچێوەیەكی هەمیشەییە بۆ هاوكاری ئەمنی لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكان.

مەكاری وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەردەوامن لەپێناو قەناعەتپێكردنی عێراق لەبارەی پێویستی بەردەوامبونی هاوپەیمانی لەكارەكانی.

بەقسەی ئەو نێردەیەی ئەمریكا، بەشێوەیەكی گشتی دیدێكی هاوبەش هەیە لەنێوان هەردولا لەبارەی پێویستی بەردەوامبونی هەڵمەتەكان دژی رێكخراوی داعش.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×