ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: لیستی کاندیدەکانمان پێشکەشی کۆمیسیۆن ناکەین
  2024-03-31       712       

 سەربەست لەزگین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، "هەڵوێستی پارتی نەگۆڕاوە و جەخت لە دوایین ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی خۆمان دەکەینەوە و بەم شێوەیەی ئێستا بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەین".

دەشڵیت، "داوامان لە کۆمیسیۆن نەکردووە وادەکە درێژ بکاتەوە، ئەمڕۆ لیستی کاندیدانمان پێشکەشی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتاکان و پرسی مووچەی فەرمانبەران؛ بە تەواوەتی دژی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانن و ئامانجیان لاوازکردنی ئەم قەوارە دەستوورییەیە، بۆیە ڕەتیان دەکەینەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×