شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئهگهری هاتنو هێرشی توركیا بۆ سهر ههرێمی كوردستان به "بههێز" ناودهباتو دهشڵێت، "یەکێتی لەڕێگەی کەناڵەکانی خۆیەوە بەتورکیای وتووە ئێمە حەز دەکەین پەیوەندیمان زۆر باش بێت، بەڵام ئەو داواکارییانەی ئێوە لێمان دەکەن تۆزێ زەحمەتە بچینە ژێر باری هەموو داواکارییەکانتانەوە."
ئاوێنه: بەرپرسانی تورکیا چەندینجارە هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دهكهن دژ بەپارتی کرێکارانی کوردستان -پهكهكه- لەخاکی هەرێمی کوردستان لههاوینی ئەم ساڵدا، لهههمانكاتدا بهرپرسانی باڵای توركیا چەندینجار یەکێتیشیان لەهەڵوێستەکانی بەرامبەر بەپەکەکە ئاگادارکرووەتەوە.
لهوبارهیهوه شاڵاو عەلی عەسکەری دهڵێت، "ئەوەی کە زیاتر گلەیی هەیە تورکیا، هەندێ بارەگای فەرمین لەعێراقدا، کە لەبەغدادو هەرێمیش مۆڵەتیان هەیە ئێمە پێمانوتون لەگەڵ حکومەتی عێراقی ڕێکەوتن بکەن، چونکە بەپێی یاساکانی عێراق مۆڵەتیان پێدراوە، کە خەڵکی هەرێمن و بەڵام سەر بەپەکەکەن، حکومەتی عێراقی دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات و ئێمەش جێبەجێی بکەین، بەڵام کە ئێمە بڕیارمان نەبێت بە چ حەقێک دەتوانین بارەگایەکی ڕێگە پێدراو دا بخەین بۆیە ئەوە ئیشی ئێمەو یەکێتیش نییە ئەوە پەیوەندی بەحکومەتی هەرێم هەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق دەتوانن ئەوە بکەن و ڕێککەون."
وتیشی، "ئەم هەڕەشانەی تورکیا دەبێ بەجدی وەربگیرین، تورکیا تەهدید ناکا بەبێ ئەوەی بەرنامەیەکی نەبێت، ئەگەری هاتنی تورکیا ئەگەرێکی کەم نیە ئەگەرێکی زۆرە، ئەرکی دەوڵەتی عێراقە پارێزگاری بکات لەم هێرشە چونکە، سیادەکە هی عێراقە، دەبێت هەمووشمان وەک هەرێم ڕەئێکی هاوبەشمان هەبێت."
لهلێدوانهكهیدا بۆ دهنگی ئهمهریكا، شاڵاو عەلی عەسکەری ڕایگەیاندززو، "تورکیا بەڕاشکاوی تەهدیدی پەکەکەی کردووە گلەیشی لەیەکێتی کردووە، یەکێتی لەڕێگەی کەناڵەکانی خۆیەوە بەتورکیای وتووە ئێمە حەز دەکەین پەیوەندیمان زۆر باش بێت، بەڵام ئەو داواکارییانەی ئێوە لێمان دەکەن تۆزێ زەحمەتە بچینە ژێر باری هەموو داواکارییەکانتانەوە."
ناوبراو دهڵێت، "بەسەڕاحەت ئێمە ناتوانین دەستنیشانی ئەندامانی پەکەکەو جێگەکانیان بۆ تورکیا بکەین، هاوکاری ئیستیخباراتی پێشکەش بەتورکیا بکەین، هەرچەندە پەکەکە چۆن لەبادینان و لەسنوری پارتی هەیە لەسنوری یەکێتیش هەیە."