لە كۆبونەوەیەكی جەژنی رەمەزاندا لە ئەمریكا تەقە رویدا
  2024-04-10       340       

لە رۆژئاوای ویلایەتی فیلادلفیای ئەمریكا تەقە لە كۆمەڵێك كەس دەكرێت كە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە كۆببونەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك كەس برینداربون.

ئاوێنە: میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بە كاتی ناوخۆیی ئەمریكا، تەقە لە كۆمەڵێك كەس كراوە كە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە شوێنێكی شاری فیلادیلفیا كۆببونەوەو لە ئاكامدا ژمارەیەك كەس برینداربون.

سەرچاوەكانی پۆلیس وتویانە، ژمارەیەك كەس دەستگیركراون و دەستیش بەسەر چەند چەكێكدا گیراوە لەشوێنی روداوەكە.

كارمەدێكی فرۆشگایەكی ناوچەكە وتویەتی، دەنگی چەند تەقەیەك هاتوەو دواتر نزیكەی 20 تا 30 منداڵ خۆیان كردوە بەنێو فرۆشگاكەیدا لەترسان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×