فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئهمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، 11 فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی حوسییەکانییان خستوەتە خوارەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات كه ئهو گروپه باسی لهوهكرد، كه کەشتییەکی ئیسرائیلی و کەشتییەکی ئەمریکییان لە کەنداوی عەدەن کردوەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، رۆژی چوارشهممه هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەرکەوتو بون لە شەڕکردن لەگەڵ سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە ناوچەکانی ژێر دهسهڵاتی حوسییهكان.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکان لە یەمەن، دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی کەنداوی عەدەن و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی دەریای سورەوە هەڵدران، "هیچ زیانێکی گیانی و زیانێک لەلایەن کەشتییە ئەمریکییەکان، هاوپەیمانان، یان کەشتییە بازرگانییەکانەوە ڕاپۆرت نەکراوە".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەرکەوتو بون لە شەڕکردن و لەناوبردنی هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان.
ڕونیشیکردەوە، دیاریکراوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەترسییەکی نزیکە بۆ سەر کەشتییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان و بازرگانییەکانی ناوچەکە، ئەو کارانەش بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.