وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، "ئیسرائیلو ئەمریکا شانبەشانی یەکتر دەوەستنەوەو دوژمنانمان نەک ناتوانن ئێمە لێک جیابکەنەوە، بهپێچهوانهوه پەیوەندیمان بەهێزتربوە"، دهشڵێت:"ئامادەین لەئاسمانو زەوی بەرگریی لەخۆمان بکەین".
دواى ئهوهى كهمێك لهمهوبهر لهئێرانو لوبنانهوه هێرشكرایهسهر ئیسرائیل، یۆئاڤ گاڵانت وهزیرى بهرگرى ئیسرائیل لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، "جیهان ڕوی ڕاستەقینەی ئێران دەبینێت کە هانی کردەوەی تیرۆریستی دەدات لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ئیسرائیلیش دەزانێت چۆن وەڵامبداتەوە".
گاڵانت وتى:"دوژمنانمان وابیر دەکەنەوە دەتوانن ئیسرائیل لەئەمریکا جیابکەنەوە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە، ئەوان ئێمەیان نزیکترکردوەتەوەو پەیوەندییەکانی ئێمە بەهێزتر دەکەن، لەململانێکان شانبەشانی یەکتر دەوەستینەوە".
بهوتهى وهزیرى بهرگرى ئیسرائیل، "ئامادەین لەئاسمانو زەوی بەرگریی لەخۆمان بکەین، لەهەماهەنگی نزیکداین لەگەڵ هاوبەشانمانو دەزانین چۆن وەڵامبدەینەوە".
پێشتریش دوو بەرپرسی باڵای ئەمریكاو ئیسرائیل قسەیان بۆ كهناڵی سی بی ئێس نیوزی ئهمریكی كردبوو وتبویان، "ئێران ئامادەكاریی تەواوی كردوەو دەیەوێت لەڕێگەی زیاتر لە100 درۆنو دهیان موشهكهوه هێرشبكاتەسەر ئیسرائیل".
هێرشكردنهسهر ئیسرائیل دواى ئهوههات، ئێوارەی ڕۆژى یهكى ئهم مانگه، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەدیمەشقی پایتەختی سوریا باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی کردە ئامانجو لەنێویدا 18 کەس کوژران کە شەشیان فهرماندهو ڕاوێژكاری سەربازیی سەر بەسوپای پاسداران بونو یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لەسوریاو لوبنانو فەڵەستین.