ڤیدیۆ..هێزەكانی ئێران لە نزیك گەروی هورمز دەستیان بەسەر كەشتییەكدا گرت
  2024-04-13       230       

هێزە دەریاییەكانی ئێران لە نزیك گەروی هورمز دەست بەسەر كەشتییەكی بارهەڵگردا دەگرن. میدیای ئێران دەڵێت، "كەشتییەكە پەیوەندیی بە رژێمی زایۆنییەوە هەیە."

ئاوێنە: ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئێران لە نزیك گەروی هورمز دەستیان بەسەر كەشتییەكدا گرتوە كە ئاڵای پورتوگالی هەڵكردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە كەشتییەكە پێدەچێت ناوی MSC Aries  و سەر بە كۆمپانیای (Zodiac Maritime ) بێت كە بنكەی سەرەكی لە لەندەنەو بەشێكە لە گروپی Zodiac  كە ملیاردێری ئیسرائیلی ئەیال عۆفەر خاوەندارێتی دەكات.

دوابەدوای ئەوە میدیای ئێرانی هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند، هێزە دەریاییەكانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دەستیان بەسەر كەشتییەكی بارهەڵگردا گرتوە كە  پەیوەندیی بە "رژێمی زایۆنی"یەوە هەیە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×