ئێران: هێرشەکەمان بۆ سەر ئیسرائیل کۆتایی هات
  2024-04-14       418       

نوێنەری ئێران لەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە "وەڵامدانەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لەدیمەشق کۆتایی هاتووە، ئەگەر ئیسرائیل هەڵەیەکی دیکە بکات، وەڵامەکەمان توندتر دەبێت".

ئاوێنە: ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە، زۆربەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران ئاڕاستەی ئیسرائیلی کردون، لەدەرەوەی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێگرییان لێکراوەو بەر لەگەشتنیان خراونەتە خوارەوە.

هاوکات کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەئاسمانی سوریاو ئوردندا خستوەتە خوارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×