وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران له‌رێگه‌ی ده‌یان موشه‌ك و درۆنه‌وه هێرشیكرده‌سه‌ر ئیسرائیل، زۆربه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌و وڵاته پوچه‌ڵكرانه‌وه‌و وتی "تەنها زیانی هێرشە ٢٠٠ فڕۆکە بێفرۆکەوانەکەی ئێران‌و دەیان موشەکی حزبوڵای لوبنان بۆ سەر ئیسرائیل، بریندارکردنی منداڵێکی ١٠ ساڵان بوو".
ئاوێنە: دانیال هه‌گاری وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا كۆماری ئیسلامی ئێران 200 درۆن و مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه".
سه‌رچاوه ئیسرائیلیه‌كان ئاشكرایانكردوه، تاوه‌كو كاتژمێر 6:30، ئێران له‌ڕێگه‌ی درۆن‌و موشه‌كی بالیستی‌و كروزه‌وه، 331 هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل.
درەنگانی شەوی شەممە 13ی 4ی 2024، نزیکەی کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد.
ئەو هێرشەی تاران لەوەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسدارانە کە لەهێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر کونسوڵخانەکەی لەدیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.