وڵاتانی ئەندامى جی ٧ ئیدانەی هێرشەكەی ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل كرد
  2024-04-15       131       

شەوی ڕابردوو وڵاتانی جی ٧  لە بارەی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل كۆبوونەوە و تێیدا بە زۆرینەى دەنگ هێرشەكانی ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل ئیدانە كرد و داوایان کرد هەمووان دان بەخۆیاندا بگرن و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز نەكەن.

میدیا جیهانییەكان لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردووی گرووپی وڵاتانی جی ٧  لەبارەى گرژییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیا جیهانیەکان بڵاویان كردەوە، شەوی ڕابردوو گرووپی وڵاتانی جی ٧  لە بارەی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل كۆبوونەوە.

دەشڵێن، لە کۆبونەوەکەدا وڵاتانی جی ٧  بە زۆرینەى دەنگ هێرشەكانی ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل ئیدانە كرد و داوایان کرد هەمووان دان بەخۆیاندا بگرن و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز نەكەن.

هەروەها، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا لە بارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و لە ناویشیدا لوبنان کۆببێتەوە.

شەوی ١٣ی ئەم مانگە سوپای پاسدارانی ئێران لەڕێگەى سەدان موشەک درۆنەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی كوژرانی حەوت ئەندامى سوپای پاسداران بوو، كە لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر كونسوڵخانەكەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا كرانە ئامانج.

هێرشەكەی ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كاردانەوەی لێكەوتەوە، یەكێتیی ئەوروپا و هەر یەكە لە وڵاتانی ئەمەریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سعوودیە و چەندین وڵاتانی دیكەی ناوچەكە هێرشەكەیان ئیدانە كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×