فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی سنوری شارباژێڕ دەكەن
  2024-04-17       318       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆكەكانی توركیا، دو جار ناوچەیەك و جارێكیش ناوچەیەكی دیكەیان لە سنوری قەزای ماوەتی شارباژێر بۆردومان كرد.

ئاوێنە: کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـیی ئەمریکی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە کاتژمێر 3:20 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆچوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دو جار بۆردومانی موچەی کوڕەڵەی سەر بە گوندی گرگاشە و یەک جار بۆردومانی دارستانەکانی تەژە و شیلانەیان لە گوندی گوێزڵە لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرد.

وتوشیەتی، لە بۆردومانەکەی کوڕەڵەدا، خانوی هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ئامانجگیراوە و تەقێندراوەتەوە، بەڵام لە هەردو بۆردومانەکەدا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوەتە قوربانی.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×