ئێران دەستیگرتووە بەسەر كەشتیەكی نەوتی هەڵگری بیانی
  2019-09-07       916       
كاربەدەستانی ئێران رایانگەیاند، دەستیان بەسەر كەشتێكی نەوت هەڵگری بیانیدا گرتووە لە كەنداوی عەرەبی، بە بیانووی ئەوەی سووتەمەنی بە قاچاغ دەگواستەوە، هەروەها ١٢ کەسی بەڕەگەز فلیپینی كە لە نێو كەشتێكدابوون دەستگیركراون.

ئاوێنه‌: لەوبارەوە فەرماندەی هێزی دەریاوانی ئێران لە پارێزگای هورمزگان باشووری ئەو وڵاتە، عەقید حوسێن دەهكی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فارس ئاشكرایكردووە، هێزەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر كەشتیەكی نەوتی هەڵگری بیانی لە كەناراوەكانی سیریك لە كەنداوی عەرەبی كە بە قاچاغ سووتەمەنی ئێرانی دەگواستەوە.

عەقید حوسین دەهكی ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو كەشتییەی كە دەستی بەسەردا گیراوە، ٢٨٣ هەزار و ٩٠٠ لتر سووتەمەنی بە قاچاغ هەڵگرتبوو كە بەهاكەی، ٣٢٠ ملیار ڕیاڵ (حەوت ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلارە).

ناوبراو باسی لەوەشكرد، ١٢كەس كە هەڵگری رەگەزنامەی فلیپینین و لە نێو كەشتییەكەدابوون، دەستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینەوە كراون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×