ماڵپەڕێكی ئەمریكی: ویتکۆف بەنیازە هەفتەی داهاتو لەگەڵ عراقچی كۆببێتەوە
  2025-07-03       216       

بەپێی ماڵپەری "ئەكسیۆس"ی ئەمریكی، ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی كۆشكی سپی بە نیازە هەفتەی داهاتو لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئۆسلۆ كۆببێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان.

ئاوێنە: ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی، لەزاری  دو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردۆتەوە: ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی کۆشکی سپی بەنیازە هەفتەی داهاتو لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کۆببێتەوە، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان.

دو سەرچاوەكە ئاماژەیان بەوەداوە، ویتکۆف و عراقچی لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە پەیوەندی راستەوخۆدان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا نێوەندگیری ئاگربەستی نێوان هەردولای کرد.

بەقسەی سەرچاوەكان، بەرپرسانی عومان و قەتەر بەردەوامن لە نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکا.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×