2019-09-09   1953     
کیریاکۆس میچۆتاکیسی سەۆرک وەزیرانی یۆنان وەڵامی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئهردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوە دەربارەی ئەوەی لە ئەگەری نەناردنی پاڵپشتی پێویست لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە ئەوا دەرگای بەسەر پەنابەراندا بۆ ئەوروپا دەکاتەوە.
ئاوێنه: بە گوێرەی هەواڵەکەی یورۆنیوس، میچۆتاکیس وتی ''پێویستە ئهردۆغان لەوە تێبگات کە ناتوانێت هەڕەشە لە یۆنان و یەکێتی ئەوروپا بکات بۆ ئەوەی پاڵپشتی دەستکەوێت بۆ چارەسەری قەیرانی پەنابەران''.
ئهردۆغان بانگەشەی ئەوە دەکات کە تورکیا تا ئێستا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ سورییەکان خەرج کردووە و وتی ''یەکێتی ئەوروپا ٣ ملیار یۆرۆی داوە بە ئێمە. ئەگەر بوو بوو، ئەگە نەبوو دەرگاکان دەکەینەوە و با ئەوان ئیتر بیر لە چارەسەر بکەنەوە''.