لەبەریتانیا باندێکی قاچاخچێتی كردن بەکۆچبەرانەوە سزا دران، كوڕی فەرماندەیەکی سەربازی یەکێتی تیایە
  2024-09-21       878       

ئا: كاوە ڕەش - بەریتانیا

 

بەپێی دواین ڕاگەیاندنی ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا، دوای لێکۆڵینەوەیەکی گەورەی ئاژانسی تاوانی نیشتمانی (NCA) توانراوە تۆڕێكی بەرفراونی قاچاخچیەتی كردن بەكۆچبەرانەوە لەوڵاتانی دیكەی ئەوروپاوە، بۆ نێو خاكی بەریتانیا، هەڵبوەشێندرێتەوەو دەستگیر بكرێن، كە پێكهاتوون لەچوار كوردو دوو كەسی دیكەی بیانی.

 

سەرۆکی ئەو گروپە تاوانکاریە، كوردەو ناوی (م.خ)یە، تەمەنی ٤٣ ساڵە،  دادگا سزای ٢٠ ساڵی زیندانی بەسەردا سەپاندووە، بەتاوانی سەرپەرشتی كردنی گروپێكی تاوانكاری ڕێكخراو، کە هەوڵی بەقاچاغ هێنانی  کۆچبەرانیان داوە بۆ بەریتانیا. 

سەرۆكی گروپەكە نیشتەجێی شاری (میدڵزبرۆ)یە، لەگەڵ پێنج هاوکارەکانی دوای شەش هەفتە لەپرۆسەی لەدادگایی كردنیان، تاوانبار کران بەگواستنەوەی چەندین كۆچبەری نایاسایی بەئۆتۆمبێلی ڤان و بارهەڵگری ساردکەرەوە،  بۆ بەریتانیا. 

 لەنێو ئەو گروپە تاوانکاریە قاچاغچیە، كوڕی بەرپرسێكی سەربازی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەیە بەناوی (پ.ع)،  تەمەنی 41 ساڵە.

هاوكات دوو كوردی دیكەش بەناوەكانی، (خ.م) تەمەن 50 ساڵ، (ب.م) تەمەنی ٤١ساڵ،  دوو كەسی بیانیش بەناوەكانی مارەک سۆچانیچ تەمەن 40 ساڵ، گورپریت خاڵۆن تەمەن 67 ساڵ ، هەن.

هەموو ئەوانە ڕۆڵی سەرەکییان لەناو تۆڕە تاوانكارییەدا هەبووە. ڕاگەیاندنی ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی دەڵێ، ئەو تۆڕە تاوانكارییە لەساڵی ٢٠١٧ چەندین كۆچبەری نایاساییان لەكوردی عێراقی و هەروەها كۆچبەرێ دیكەی ڤێتنامی، لەوڵاتانی وەك بەلجیكاو هۆڵەنداو فەرەنساوە، بەچەندین ڕێگا گەیاندۆتە بەریتانیا.

 بەپێی لێکۆڵەرانی  NCA  ئاژانسی نێشتیمانی، بۆ هەر کۆچبەرێک، لەنێوان پێنج هەزار بۆ 10 هەزار پاوەندیان  لەلایەن گروپی تاوانکارییەوەوە لێوەرگیراوە ، بۆئەوەی لەناو ئۆتۆمبێل و ڤان و لۆریدا، بشاردرێتەوە و بهێنرێتە بەریتانیا.

 لەلایەكی دیكەوە جگە لەتاوانی بازرگانی كردن بەكۆچبەرانەوە،  سەرۆكی گروپەكە کە کوردە لەلایەن دەزگای باج‌و  گومرگی بەریتانیاوە،  تاوانبار كراوە  بەهێنانی ٢ ملیۆن جگەرەی نایاسایی كە بەڕێگای ئۆتۆمبیلی ساردكەرەی سەوزو میوە بۆ ناو بەریتانیا. ئەم کەسە لەكاتی دەستگیركرنی لەشوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لە ماڵەكەیدا، ئۆتۆمبێلكی  سپیی ڕەنج ڕۆڤەری  لەماڵەوە ڕاگرتبوو كەبەهای نزیکەی 100 هەزار پاوەند بووە.

ڕۆژی ٢٠ی ئەیلول،  دادگای باڵای شاری نیوکاسڵ، سزای  ٦ ساڵ بەسر هەریەک  لە(م.خ)، ( پ.ع)، گورپریت خاڵۆن، مارێک سۆچانیچ دا سەپاند، هەریەكە لە (ب. م) و (خ. م) بڕیارە لەدانیشتنێكی دیكەی دادگادا، سزایان بەسەردا بسەپێندرێت.

سەرۆکی گروپەکە، دوای ئەوەی بە پێنج تۆمەتی تاوانكاریی و پێشێلکردنی یاساكانی کۆچبەری تاوانبار کرا، دادگا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

ئەندامێكی دیكەی گروپەكە كەكەسێكی بیانیەو (پ.ع)ش كوڕی بەرپرسەكەی یەکێتی هەردووکیان بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانیان بەسەرا سەپێندرا، ئەو جووتە بەیەک تۆمەت و بەهەمان تاوان سزاكەیان بۆ دەركراوە.

لەماوەی كەمتر لەهەفتەیەكدا، ئەوە دووەم گروپی تاوانكاریی كوردە لەبەریتانیا، كە دادگاكانی ئەو وڵاتە سزای داون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×