مەسعود بارزانی و مەشهەدانی جەخت لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان دەكەنەوە
  2024-11-01       325       

بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ هەینی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەسعود بارزانی "پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆی بۆ مەحمود مەشهەدانی ڕاگەیاند لە هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و  لەبەرانبەریشدا سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی مەسعود بارزانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە چارەسەركردن و یەکلاییکردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكان و هەروەها تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە كرایەوە كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراقدان و دەبنە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×