نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە چوار ساڵی رابردودا دابەزی
  2025-04-04     

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ هەینی بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا دابەزی.

ئاوێنە: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 82 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 61 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەوەش نزمترین ئاستی نرخی نەوتە كە لەدوای ساڵی 2021ەوە لە لوتكەی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنادا بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

دوای ئەوەی شەوی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سەپاندنی پێناسی نوێی گومرگی بەسەر هاوردەی كاڵای زۆربەی وڵاتاندا راگەیاند، نەوت دەستی بە دابەزین كردو دوێنێش كۆبونەوەی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس كە تێیدا بڕیاریاندا لە مانگی داهاتوەوە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن، ئاستی دابەزینی نرخی نەوتی زیاتر كرد.

خێرابونی دابەزینی ئەمڕۆی نرخی نەوتیش كە لە سەرلەبەیانییەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی پێنج دۆلار لە بەهای خۆی لەدەستداوە، دوای ئەوە هات كە چین رایگەیاند، لە 10ی ئەم مانگەوە پێناسی گومرگی زیاتر بەڕێژەی لەسەدا 34 بەسەر سەرجەم كاڵا ئەمریكییەكاندا دەسەپێنێت. ئەوەش لەكاتێكدایە كە وڵاتانی دنیا ئامادەكاری دەكەن بۆ بەرپەچدانەوەی هەنگاوەكەی ترەمپ بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر كاڵاكانی ئەو وڵاتەدا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×