وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، دیاریکردنی ئەبو حاتەم شەقرت وەک فەرماندەی فیرقەی 86ی سوپای سوریا لەلایەن دەسەڵاتدارانی دیمەشقەوە، هەنگاوێکی نەرێنی و قبوڵنەکراوە.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، دانانی کەسانی تاوانباری وەک ئەبو حاتەم شەقرا لە پۆستە هەستیارەکانی سوریای نوێ، هەنگاوێكی نەرینی و قبوڵ نەكراوەو دەبێتە مایەی پیسكردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت.حکومەت پیس دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەبو حاتەم شەقرا، كە چەندین تاوانی ئەنجامداوە، لەنێویاندا شەهیدکردنی هەڤرین خەڵەف، ژنە سیاسەتمەداری کورد لە رۆژاو، جێگەی زیندانە نەك دامەزراوە رەسمییەكان و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان هەنگاوی بوێرانە بگرنەبەر بۆ دادگاییكردنی ئەو جۆرە كەسانە لەسەر تاوانەكانیان لەدژی سورییەكان.
جەختیشی كردۆتەوە كە تاوانبارێك كە بەهۆی ناوبانگە خراپەكەیەوە لەناوخۆدا داواكراو و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سزادراوبێت، نابێت شوێنی تاوانبارانی پێشو بگرێتەوە، بەڵكو دەبێت هەمان چارەنوسی ئەوانی هەبێت.