ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نەوت و غازی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی گەنجینەی فیدڕاڵی ماوەتەوە، تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاده‌ستكردنی 400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه به كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی (سۆمۆ) شکستیهێناوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌لایه‌ن ئۆپێکەوە لە پشکی نەوتی عێراق دەبڕێت.
عه‌دنان جه‌باری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نەوت و غازی په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگه‌یاند، "ئۆپیک هێشتا لە پشکی نەوتی عێراق دەبڕێت، بەهۆی ئه‌و ڕێژەیەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت، بەبێ ئەوەی سودی لێوەربگرێت، ئه‌وه‌ش زەرەره بۆ عێراق و بودجەی گشتی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نازانین داهاتی ئەو نەوتەی بەرهەمدەهێنرێت لە هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەڕوات، ئێمە داوای شەفافیەتمان کردوه لە بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان، هەروەها داوای پابه‌ندبون به بڕگەکانی بودجەی گشتی فیدڕاڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023 كردوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌ڵێت، له یاسای بودجه‌ی هه‌مواركراوی عێراقدا هاتوه، كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به ڕاده‌ستكردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی تێچوی گواستنەوە و بەرهەمهێنان بدات بەو کۆمپانیایانە کە لە هەرێمدا کاردەکەن، به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕگه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه.