وەزارەتی دەرەوەی عوممان رایگەیاند، بە نێوەندگیری ئەوان ئەمریکا و حوسییەکانی یەمەن گەیشتونەتە ڕێککەوتن و چیتر هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی یەکتر ئەنجامنادەن.
وەزارەتی دەرەوەی عوممان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەپێی ڕێککەوتنەکە، لەمەودوا حوسییەکان لە دەریای سور هێرش ناکەنە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن ڕادەگرێت ".
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "حوسییەکان خۆڕیان ڕادەست دەکەن، شەڕیان ناوێت، هێرشناکەنە سەر کەشتییەکان لەمەودوا، بۆیە ئێمەش هێرشەکانمان لەدژیان رادەگرین."