پڕۆژەی روناكی رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی كەشوهەواوە، كێشەی تەكنیكی بۆ كارەبای نیشتمانی دروست بوەو بۆتە هۆی پچڕانی كارەبا لە بەشێك لە گەڕەكەكان.
ئاوێنە: پڕۆژە روناكی، لەوبارەیەوە ئاگاداری هاوڵاتیانی كردۆتەوەو وتوشیەتی"دەمانەوێت داوای لێبوردن بکەین لەبارەی هەر ناڕەحەتییەک کە دروست بووە بەهۆی ئەم پچڕانەوە. هەروەها ئاگادارتان دەکەینەوە کە تیمەکانی وەزارەتی کارەبا بە بەردەوامی کار لەسەر ئەوە دەکەن بەزوترین کات کارەبای نیشتمانی بگەڕێتەوە".
هەروەها ئاگاداری هاوڵاتیانیشی كردۆتەوە "لەم کاتەدا مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکەتان کارا دەبێت و کارەباتان بەدەست دەگات تا کۆتايی چاککردنەوەی کارەبای نیشتیمانی 24 كاتژمێری. تکایە ئاگاداربن لە کۆتایی مانگ هیچ بڕە پارەیەک بە مۆلیدەی ئەهلی نادەن".