شاسوار عەبدولواحید: حزبی بچوک کورسی بەدەستناهێنێت و با بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن دروست بکەین
  2025-05-06       197       

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزیسیۆن پێکبهێنن، دەشڵێت" هەر لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆن بەدەم داواکەمانەوە نەیەت، واتە کەس و لایەنێک لەسەروی خۆیانەوە فەرمانیان پێدەکات ".

ئاوێنە: ساسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" تەنها یەک هەفتە ماوە بۆ تۆمارکردنی قەوارە و هاوپەیمانێتی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕووم لە هەموو لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتە، با بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دروست بکەین لەبەردەم حوکمڕانی گەندەڵ ".

ئەوەشیخستەڕوو،" کاتی ئەوەیە بەرەیەک دروست بکەین کە لە ناکۆکییە شەخسی و بەرژەوەندییە تایبەتەکان بەدور بێت".

لە پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەشکرد،" هەر لایەنێک نەیەتەپێشەوە بۆ ئەم بەرەیە، دیارە بڕیار لەدەست خۆیاندا نییە و بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە ".

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاند،" یاسای هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی نەوەی نوێیە، بەڵام ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وازمان لەبەرژەوەندی خۆمان هێناوە، چونکە بەپێی ئەم یاسایە حزبە بچوکەکان ناتوانن کورسی بەدەستبهێنن ".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×