2025-05-06   223     
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، تۆمەتیارێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەى لە ژنان و کچان کردووە، ئەگەر ئەوەى لێیان داواى دەکات جێبەجێى نەکەن، وێنەى نەشیاویان بڵاودەکاتەوە.
ئاوێنە: پۆلیسى هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی ئافرەتێک سکاڵای تۆمارکرد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیر کرد، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لە لایەن تیمەکانمانەوە، شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان کراو دەستگیر کراو تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە.
پۆلیسى هەولێر راشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارەى دەستگیریان کردووە نازناوى پیرى ئاخرشەڕى لەخۆى ناوە، لەکاتى دەستگیرکردنیدا چەند مۆبایلێکى پێگیراوە کە وێنەى نەشیاوى چەندین ژن و کچى تێدابووە.