ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پڕۆژەی ڕوناکی و موچەوە كۆدەبێتەوە
  2025-05-06       68       

بڕیارەی سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و ڕەشنوسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پڕۆژەی ڕوناکی و  بەدواداچونی خەرجكردنی موچەی مانگی (نیسان/4)ـی لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە تاوتوێ دەكرێن.

ئاوێنە: بەگوێرەی كارنامەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران لە هۆڵی مامۆستا سەعد، لە شاری هەولێر كۆدەبێتەوە و کۆبونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی  دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، کۆبونەوەکە سێ تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت و تەوەری یەكەم، گفتوگۆکردنە لەسەر ڕەشنوسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پڕۆژەی ڕوناکی و دەستەبەرکردنی  کارەبای (24) کاتژمێری و کەمکـردنەوەی تێچوی بەکارهێنان.

تەوەری دوەمی كۆبونەوەكە، بەدواداچونی خەرجكردنی موچەی مانگی (نیسان/4)ی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاری دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردسـتان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×