سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كۆتایی بە یەكەم خولی یاسادانانی ساڵی چوارەمی پەرلەمان- خولی پێنجەم- لە هەینی داهاتووەوە دەستپێبكات، ئەمەش لەكاتێكدایە، چاودێران پێیان وایە، لە دوای دەستبەكار بوونی مەحموود مەشهەدانی وەك سەرۆكی پەرلەمان، ڕۆڵی پەرلەمانی عێراق زۆر لاواز بووە و نەیتوانیووە ئەركەكانی خۆی بە باشی ئەنجام بدات.
ئاوێنە: بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە كۆتایی هاتنی ئەم خولەی یاسادانانی پەرلەمان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، بە پشتبەستن بە مادەی (٥٧)ـی دەستووری كۆماری عێراق و مادەی (٢٢)ـی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كۆتایی بە یەكەم خولی یاسادانانی ساڵی چوارەمی یاسادانان – پێنجەم بهێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆتایی یەكەم خولی ساڵی چوارەم لە ڕۆژی هەینی ٩ـی ئایار دەستپێدەكات.
ئەمەش لەكاتێكدایە، چاودێران پێیان وایە، لە دوای دەستبەكار بوونی مەحموود مەشهەدانی وەك سەرۆكی پەرلەمان، ڕۆڵی پەرلەمانی عێراق زۆر لاواز بووە و نەیتوانیوە ئەركەكانی خۆی بە باشی ئەنجام بدات.