"بەم زوانە پرۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان- سلێمانی جێبەجێ دەکرێت"
  2025-05-07       332       

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەم زوانە پرۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان-سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، کە کێشەی کەم ئاوی بۆ ماوەی 25 ساڵ لە سلێمانی چارە دەکات.

ئاوێنە: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند: لە هەندێک گەڕەکی سلێمانی تۆڕی دابەشکردنی ئاو نییە، ئەو شارە زیاتر پشت بە ئاوی هەرسێ پرۆژەکان دەبەستێت، بەشێوەیەکی گشتیی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سلێمانی دابەزیوە.

وتیشی، بۆ چارەی کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی دراوە لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی هێڵی سێیەمی دوکان-سلێمانی.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ باسی لەوەش کرد، پڕۆژەکە دو هێڵی گواستنەوەو پێنج وێستگەییە، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێم، بەگوێرەی فراوانبونی سلێمانی و زیادبونی ژمارەی دانیشتوان، خزمەتی هاوڵاتییانی شارەکە دەکات و گوژمەکەی 293 ملیۆن دۆلارە؛ لە ماوەیەکی زۆر کەمدا پرۆژەکە ڕادەگەیەندرێت.

ئاری ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەکە بەشێوەیەکی ئاسایی دو ساڵ و نیو تاوەکو سێ ساڵ دەخایەنێت، بۆ ئەمساڵ لەو شارە پلانی کورتخایەنمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی، وەک سیستەمی تەنکەرین و نۆژەکردنەوەی پڕۆژەکانی دوکان یەک و دوکان دو، لەگەڵ ڕێکخستنەوەی تۆڕەکان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×