دادگای سێهەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ ئهمڕۆ لە پهیوهندی لەگەڵ دۆسیهیهكی دزەپێکردنی دەنگ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوەهۆی دروستبونی جەنجاڵی سیاسی، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە بانگهێشتکرد.
ئاوێنە: سەرچاوەیەکی دادوەری ئهمڕۆ چوارشممه له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه، "دادگای سێیەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ بانگهێشتی خهمیس خەنجەری کردوە و ئەویش ئیفادەی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی دزەپێکردنەکە داوە".
هەفتەیەک لەمەوبەر دادگای سێیەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لە تۆمارە دەنگییەکە ڕاگەیاند، کە دەگەڕێتەوە بۆ خهمیس خەنجەر و بە ئاماژەدان بە لێدوانی "نایاسایی" کە لە دزەپێکردنەکەدا هاتوە.
چەند پەرلەمانتارێک لەسەر ئەو دزەپێکردنە دەنگیە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوەتەوە سکاڵای یاساییان لەدژی خەنجەر تۆمارکردوه و بەپێی دەنگە دزەپێکراوەکە، "هێرشکردنە سەر سیستەمی سیاسی و بەشێک لە دانیشتوان" لەخۆگرتوه.
بهڵام خهمیس خهنجهر دهنگ دزەپێکراوەکەی ڕەتکردەوە و بە "دروستکراو" وەسفی کردوه.