سودانی: بونی پەکەکە لە عێراق دا قبولکراو نییە
  2025-05-08       152       

بەپێی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی و سەرۆک کۆماری تورکیا سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 10 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و ئەنقەرە لە چەند بوارێکدا کردووە، لەپاش واژۆکردنەکە سودانی ئاشکرایکردووە کە "بونی پەکەکە کە عێراق قبوڵکراو نییە".

ئاوێنە: محەمەد شییاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا پەیوەندیی دراوسێیانەیە". وتیشی "ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەین خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ".

لەبارەی پەکەکەوە سودانی ئاشکراشیکردووە "پەکەکە لە عێراق قەدەغەکراوە و بونیان لە عێراقدا قبولکراو نییە، بۆیە پێشوازی لە چەک دانانی پەکەکە دەکەم".

دەقی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران:

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی  و سەرۆک کۆماری تورکیا سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 10 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و تورکیا لە چەند بوارێکدا دەکەن، کە بریتین لە:

- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگری و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان.

- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ڕێوشوێنەکانی کارپێکردنی ستاندارد بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هاوڵاتیانی عێراقی لە تورکیا.

- ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارەکانی دادوەری.

- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن تایبەت بە هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی بە ماددە هۆشبەرەکان.

 - پرۆتۆکۆلی هاوکاری سەبارەت کردنەوەی لقی زانکۆکانی تورکیا لە بەغداد و بەسرە.

- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڕێوەبردنی فریاگوزاری و کارەساتەکان.

- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارەکانی پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەکان.

- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری چالاکیەکانی ستاندارد و پێوانەکردن.

- دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری ڕاهێنان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
8 ئایاری 2025

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×