سەردانەکەی سودانی بۆ تورکیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
  2025-05-08       1088       

حكومەتی عێراق هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ توركیا بكات، دەبێت بخرێتە بەردەم پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، لەوبارەیەوە پەرلەمانتارێکی بەغدا ئاماژە بەوە دەکات، لەهەر حاڵەتێكدا بوونی هێزی توركیا بە هەموو شێوەكانییەوە لە وڵاتەكەیان قبوڵكراو نییە.

ئاوێنە: عامر فایز، پەرلەمانتاری عێراق بە میدیای رۆژنیوزی وتووە "هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ توركیا بكرێت، دەبێت بخرێتە بەردەم پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، بۆ ئەوەی شەرعێتی هەبێت، بەڵام هێشتا دوایین ڕێككەوتن نەگەیشتووەتە پەرلەمان".

وتیشی "لەهەر حاڵەتێكدا بوونی هێزی توركیا بەهەموو شێوەكانییەوە لە وڵاتەكەمان قبوڵكراو نییە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش زیاتر لە جارێك قسەی خۆی كردووە و هەر دەستوەردان و دەستدرێژییەكی توركیای بۆ سەر پارێزگاكانی هەرێم ڕەتكردووەتەوە".

پەرلەمانتارەکەی عێراق هێمای بۆ ئەوەشکرد "پێویستە توركیا ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت و هێرشەكانی بۆسەر هەرێمی كوردستان ڕابگرێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×