موقته‌دا سه‌در: لەخۆم ناترسم، من عاشقی شەهیدبونم
  2025-05-08       158       

موقتەدا سەدر، داوا لەلایەنگرانی دەکات لەپێناو سەلامەتیی خۆیاندا کاتێک وتار دەدات، لەسەکۆی وتاردانەکەی نزیک نەبنەوە.

ئاوێنە: محەممەد ساڵح عێراقی وەزیرەکەی سەدر لەتویتێکدا لەپلاتفۆڕمی ئێکس لەزاری سەدرەوە نوسیویەتی، "کاتێک گوێم لەخەڵک دەبێت هێرشدەکەنەسەرم، بۆ ساتێکیش گرنگی پێنادەم، هاواریان نیشانەی بێزارییانە، بێزاریی گەندەڵانیش دڵخۆشم دەکات".

سەدر دەشڵێت، "ئەوەی وای لێم کرد بنوسم، هێرشکردنەسەر بنکە جەماوەرییە گەورەو دڵسۆزەکەیە کە ئەرکی ئایینی‌و مرۆیی منە بەرگریان لێبکەم".

ئاماژەی بەوەشدا، لەهەموو گردبونەوەیەکی گشتیدا، بیر لەخراپترین سیناریۆ دەکەمەوە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بەلایەنی ئەمنیەوە هەیە.

موقتەدا سەدر وتیشی:"لەخۆم ناترسم، چونکە لەوکاتەوەی ئەرکەکەم لەئەستۆ گرتوە، من عاشقی شەهیدبونم".

سەدر دەشڵێت:"هۆشداریم داوەتە دەوروبەرم کە لەسەکۆی وتاردان نزیک نەبنەوە، نەوەک لەکاتی هێرشکردنەسەرم، زیان بەئەوان‌و ئێوەش بگەیەنێ".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×