كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوەو ئەگەری كەمێك باران لەم ناوچانە هەیە
  2025-05-23       364       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە، بەڵام سبەی شەممە، نزیكەی دو پلە نزم دەبنەوەو ئەگەری كەمێك باران و هەورە تریشقە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیەو پلەكانی گەرماش 1 تا 2 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 38، سلێمانی: 38، دھۆک: 38، کەرکوک: 41، ھەڵەبجە: 40، زاخۆ: 39، حاجی ئۆمەران: 22، سۆران: 35، گەرمیان: 44 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×