حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع توندڕەوێکی تری دامەزراند
  2025-05-23       848       

حارس ئەل ڕیباحی، لە لایەن حکومەتی حکومەتی دیمەشقەوە کرا بە بەرپرسی بەشی دیجیتاڵی میدیای دێرەزۆر، دامەزراندنی ئەل ڕیباح ناڕەزایەتی ڕێکخراوەکانی ژنانی لێکەوتەوە.

ئاوێنە: حکومەتی دیمەشق بڕیاریدا حارس ئەل ڕیباحی وەک بەرپرسی بەشی دیجیتاڵ میدیایی دێرەزۆر دامەزرێنێت. ئەمەش لە کاتێکدا ناوبراو تۆمەتبارە بەچەندین پێشلکاری دژ بە مافەکانی مرۆڤ، هەربۆیە دامەزراندی چەتە ئەل ڕیباحی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

چەتە ئەل ڕیباحی دەستی هەیە لە تیرۆرکردنی سەرۆکی گشتی پارتی سوریای ئایندە هەڤرین خەڵەف و شوفێرەکەی، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە لایەن حاتەم ئەبوو شەرقای سەرچەتەی گرووپی “ئەحرار ئەل شەرقی’یەوە تیرۆر دەکرێت.

بە گوێرەی سەرچاوە یاساییەکانی ئەورووپا، حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە ناوی چەتە ئەل ڕیباحی خستووەتە لیستی کەسانی داواکراوەوە.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×