لە هەولێر كوڕێك خوشكێكی خۆی دەكوژێت
  2025-05-23       846       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندێكی سەر بە ناحیەی کەسنەزانی هەولێر، برایەك تەقەی لە خوشكەكەی خۆی كردوەو كوشتویەتی.

ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی "پیرڕەش"ی سەر بە ناحیەی کەسنەزانی هەولێر کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ، لە ماڵی خۆیان تەقەی لە خوشکە تەمەن 22 ساڵانەکەی کردوەو كوشتویەتی.

بەگوێرەی زانیارییەكە، كوڕەكە لەدوای كوشتنی خوشكەكەی، هەڵاتوە و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە. بەڵام باوكی ئەو خوشك و برایە لەلایەن پۆلیسەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوەكە راگیراوە.

 بەپێی قسەی كەسوكارەكەیان، هۆكاری روداوەكە ''کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ناکۆکیی نێوان خوشک و براکە'' بوە.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×