لەسەر گیانله‌ده‌ستدانی دو خوێندكار له‌كاتی مه‌شق و راهێناندا له كۆلێژێكی سه‌ربازی پارێزگای زیقار، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاریدا به‌دورخستنه‌وه‌ی چەند بەرپرسێكی باڵا لە پۆستەكانیان.
ئاوێنە: سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای روداوه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازیی چواره‌م له پارێزگای زیقار، محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ركرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بون له گیانله‌ده‌ستدانی دو خوێندكاری كۆلێژی سه‌ربازی و برینداربونی ژماره‌یه‌ك خوێندكاری دیكه.
وتیشی: "سودانی بڕیاریداوه به‌دورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی و عه‌میدی كۆلێژی سه‌ربازیی چواره‌م و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی تایبه‌تمه‌ند له پۆسته‌كانیان و پاشانیش به‌ته‌واوه‌تی له‌ئه‌رك دوربخرێنه‌وه".
ئاشكراشیكرد كه سودانی بڕیاریشیداوه به پێدانی پله‌ی مولازم به‌و دو خوێندكاره‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌شه‌هید هه‌ژماركردنیان، داواشیكردوه مامه‌ڵه‌یه‌كی باش و گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه بكرێت كه له كۆلێژ و خوله سه‌ربازییه‌كان مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و به‌هیچ جۆرێك زیانیان پێنه‌گه‌یه‌ندرێت.
له كۆلێژی سه‌ربازی چواره‌م له پارێزگای زیقاڕ، به‌هۆی مه‌شق و راهێنانی قورسه‌وه، دو خوێندكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌ك خوێندكاری دیكه‌ش برینداربون.