زانیاری لەبارەی دامەزراندنی 50 ئافرەت وەک ئیمام و وتاربێژ بڵاواكرایەوە
  2025-05-20       160       

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، وردەکارییەکانی دامەزراندنی 50 ئافرەتی وەک ئیمام و وتاربێژ، لەسەر میلاکی وەقفی سوننی لەو پارێزگایە ئاشکرا کرد.

لەمبارەیەوە ئەحمەد عەبد ڕەبە، ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا لە رونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند : "دوای ئەوەی لە پاریزگای نەینەوا ناوی دامەزراوەکان دەرچوو، ناڕەزایەتی گلەیی لای هاووڵاتیان دەستی پێ کرد، چونکە کارەسات لە بابەتی دامەزراندنەکە ئاشکرا کرا، ئەویش دامەزراندنی 50 ئافرەت بووە وەک ئیمام و وتاربێژ لە وەقفی سوننی لە پارێزگای نەینەوا."

ناوبراو وتویەتیشی : "ئەو کەسەی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لەو هەڵە گەورەیە، وەقفی سوننە نییە، بەڵکو دیوانی پارێزگای نەینەوا و بەرێوەبەرایەتیی سەرچاوە مرۆییەکانە، چونکە ئەوانە بەرپرسن لە دۆسیەی گرێبەست و دامەزراندن و دابەشکردنیان بەسەر بەشەکاندا، هەروەها دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکان داواکاریی پێشکەش دەکەن کە پێویستیان بە ژمارەیەک فەرمانبەر هەیە بە گوێرەی بڕوانامەکانیان."

ئەوەشی وتوە: "بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران لە نەینەوا، قوربانیانی تیرۆر یان شەهیدانیان لەبەرچاو نەگرتووە، پابەند نەبوون بە پێوەرە یاساییەکان و هەڵەی کارەساتبار و کاری نادروست ڕووی داوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×