یۆهاڤ گالانت وه‌زیری پێشوی به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامیی كۆنتڕۆڵكردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه دوای 591 ڕۆژ له جه‌نگ، "شكستێكی كاره‌ساتبار"ه بۆ ئیسرائیل.
ئاوێنە: یۆهاڤ گالانت رایگه‌یاند، بڕیاری ڕێگه‌دان به یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ ناو ئیسرائیل، ده‌رئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی حكومه‌ته بۆ پێشخستنی به‌دیلێك بۆ حه‌ماس.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوكردنی نیشتیمانی ڕێنوێنی پرۆسه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكردایه، ئه‌گه‌ر ئێمه هانی پلانی گۆڕینی ڕژێمی حه‌ماسمان دابایه، هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ده‌كرا كه ئایا هاوكارییه‌كان ده‌كه‌وتنه ده‌ستی حه‌ماسه‌وه، به‌و پێیه‌ی چیتر غه‌ززه‌غ كۆنترۆڵ نەدەکرد".
یۆهاڤ گالانت ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له ساڵی یه‌كه‌مدا كادیر و سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیی حه‌ماسمان له‌ناوبرد و ئه‌وه‌ی كه حه‌ماس دوای 591 ڕۆژ هێشتا شه‌ڕ له غه‌ززه به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش شكستێكی كاره‌ساتباره بۆ ئیسرائیل".
له سه‌ره‌تای مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوانی به ناوی "زرێپۆشه‌كانی جه‌دعون" ده‌ستپێكردوه، به ئامانجی فراوانكردنی كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و دابه‌شكردنی له ڕوی جوگرافییه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌وڵده‌دات خان یونس له ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه و ره‌فح جیابكاته‌وه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆنترۆڵی میحوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك میحوه‌ری مۆراگ.