قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئەحمەد داوردئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی ئاینده، رایگه‌یاند، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولادایه ئاسمانی توركیا به‌ڕوی سلێمانیدا بكرێته‌وه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری توركیا و سه‌رۆكی پارتی ئاینده كۆبوه‌وه و پێكه‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و چونییه‌تی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولایان تاوتوێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه "له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی دوشه‌ممه (19/5/2025) به‌ڕێوه‌چو، داودئۆغڵو باسی له هاوڕێیه‌تی 20 ساڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال كرد و په‌رۆشی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لالی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و به تایبه‌تێش پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بیرهێنایه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاڵۆگۆڕی بیروڕاكرا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا. هه‌ردولا هاوڕابون له ئاشتیدا هیچ لایه‌نێك دۆڕاو نییه".
هەردولا جه‌ختیشیان كرده‌وه له "گرنگیی پابه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌نگاونانی پێویست بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه".
له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ردو گه‌لی كورد و تورك له توركیا به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو ناوچه‌كه‌دایه، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌مو لایه‌نێك یارمه‌تیده‌ر و هاوكاربن له سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پێویستیی كاری هاوبه‌ش كرا بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا. جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌رێمی كوردستان خوازیاره له هه‌مو رویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا به‌هێزتر بكات.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: "له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولادایه كه هه‌رچی زوتر ئاسمانی توركیا به‌ڕوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا بكرێته‌وه".