پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا كە بە چەكوش هێرشی كردە سەر هاوڵاتییەك
  2025-05-18       491       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی كە ئەمڕۆ یەكشەممە، لە گەڕەكی سەرچناری شارەكە بە چەكوش هیرشی كردە سەر هاوڵاتییەك و برینداری كرد، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە لە شارۆچكەی عەربەت دەستگیركرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بەرەو ناحیەی عەربەت هەڵاتوە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ڕۆژئاوا بنکەی پۆلیسی عەربەتی ڕاسپارد بۆ دەستگیرکردنی.

پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی، دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەئێستادا تۆمەتبار (ت. س. ع.) لەدایکبوی 1977 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×