هه‌ینی, 20 ی ‌حوزه‌یران , 2025
هەڤاڵ ئەبوبەکر: زیاتر 50% ی پارەی نەختینەی چاپکراوی بانکی ناوەندیی عێراق لە سلێمانییە
  2025-05-19       362       

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، وزە، ئاوی پاک، ژینگە، زەوی کشتوکاڵی، ڕێڕەوی نوێی بازرگانی، دەستی کار، ئاسایش، بازاڕەکان، لە جیهاندا لە قەیراندان هەموو ئەمانە لە هەرێمی کوردستان و سلێمانی دەرفەتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین زەوی کشتوکاڵی، زۆرترین ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی لای ئێمەن، سەنتەرێکی گرنگی بەیەکگەیاندنی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاین بە ئەوروپاین، لە دەوحە و ئەستانبوڵ و دوبەی نزیکترین، ئەگەر دۆستەکانمان ئەو بەهانانەیان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نەمێنێت نزیکترین خاڵی ئەو دوو جەمسەرەی دونیایە، کە قەرەباڵغترین رێڕەوی بازرگانی و گەشتیاریی و گواستنەوە ئاسمانییە لە هەموو دونیادا.

وتیشی، دەرفەتەکان لە سلێمانی و هەوڵەکان بۆ پێشخستنی زۆرن، رێژەی 50% ی پارەی نەختینەی چاپکراوی بانکی ناوەندیی عێراق لە سلێمانییە،زۆرترین ئاڵۆگۆڕی بازرگانی پارێزگاکانی عێراق لە سلێمانییە، زۆرترین پرۆژەی وەبەرهێنان کە پارەکەی ناوخۆیی بێت لە سلێمانییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×