پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ٣٦٠ هەزار دۆلاری خاوەنکارێک ڕاگەیاند.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی خاوەن كارێک لە نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە بڕی ٣٦٠ هەزار دۆلاری لێدزراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیربكرێت.
پۆلیس ڕایگەیاند، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەستگیرا بەسەر بڕێک لەو پارەیەی کە تۆمەتبار دزی بووی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبار لای سكاڵاكار وەک كارمەند كاری كردووە و دانی بەوەدا ناوە كە لەماوەی دوو ساڵدا بڕی ٩٠ هەزار دۆلار (٩ دەفتەر دۆلار)ی لەخاوەنکارەکەی دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبار (ڕ، ڕ، س لەدایکبووی ١٩٩٧) بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.