2025-05-19   311     
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەبارەت بەناوهێنانی سێ دورگە کێشە لەسەرەکانی کەنداو، وەڵامێکی توندی ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لەبەغدا دەداتەوەو ئامۆژگاریی ئەندامانی کۆمکارەکە دەکات، لەبری بانگەشەی بێبنەما، هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی ناوچەکە بدەن.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لەزاری ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردوەتەوە، ئەو بانگەشەیەی لەڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی بەغدا، سەبارەت بەدورگە کێشە لەسەرەکانی کەنداو، تونبی گەورە، تونبی بچوک‌و ئەبو مو‌سا هاتوە، ڕەتکراوەیەو قبوڵنەکراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردوەتەوە، ئەو سێ دورگەیە بەشێکی دانەبڕاون لەخاکی ئێران، دەشڵێت:"کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر بانگەشەیەک بۆ خاوەندارێتی ئەو دورگانە، بەپێچەوانەی بنەماکانی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان‌و یاسای نێودەوڵەتی سەبارەت بەڕێزگرتن لەیەکێتیی خاک‌و سەروەریی وڵاتەکەی لەقەڵەمدەدات؛ هەربۆیە وروژاندنی ئەم بابەتە لەڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی، قبوڵکراو نییە".
ئاماژەی به‌وه‌شداوە، ئێران ئامۆژگاریی کۆمکاری عەرەبی دەکات لەداڕشتنی هەڵوێستەکانیدا، بۆ ئەوەی ڕاستییە مێژوی‌و جوگرافییە نەگۆڕەکان لەبەرچاو بگرن‌و هەوڵی لێکگەیشتن‌و باشترکردنی پەیوەندیی وڵاتانی ناوچەکە بکەن، نەک بانگەشەی بێبنەما بکەن.
ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه 2025، 34مین لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌كۆشكی حكومی له‌به‌غدا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، سه‌رۆك‌و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب‌و سكرتێری ڕێكخراوه جیهانییه‌كان تێیدا به‌شداربون.
له‌لوتكه‌كه‌دا كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، پرسی غه‌ززه‌و سوریا، كێشه‌كانی لوبنان‌و هێرشه‌كانی ئیسرائیل، دۆخی یه‌مه‌ن‌و چه‌ند پرسێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاووتوێکرد.