سەمیر هەورامی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت
  2025-05-18       1117       

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی پێنج بەشێوەی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت و لە میزان مراجەعەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئاوێنە: سەمیر هەورامی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەشکرد: هەوڵ هەیە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایار دابەش بکرێت، ئەوەش دەکەوێتەوە سەر بەغداد کە پێش جەژن مووچە دەنێرێت یان نا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×